وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیارێکی نوێی دەرکرد

به‌واژووی وه‌زیری دارایی و ئابووری

به‌گوێره‌ى نووسراوێكی وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان كه‌واژووی  ئاوات جەناب وەزیری دارایی لەسەره‌ و  ئاراسته‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی باجی ده‌رامه‌ت و باجی كۆمپانیاكان كراوه‌  كه‌تێیدا هاتووه‌ ، هاوپێچ له‌گه‌ڵ نووسراوماندا پێڕه‌وی ژماره‌ 1ی ساڵی 2019ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان- عێراق- تان بۆ ده‌نێرین كه‌ به‌ هه‌مواری په‌یڕه‌وی ژماره‌ 2ی ساڵی 1985ی تایبه‌ت به‌ تیانووس كردنی بازرگانی به‌ مه‌به‌ستی باجی ده‌رامه‌ت.

 له‌نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌  داوای ژمێره‌ی كۆتایی (حسابات الختامیه‌) په‌سه‌ندكراوی ژمێركاری یاسایی (محاسب القانونی) له‌و باجده‌رانه‌ بكرێت كه‌ له‌ مادده‌ی دووه‌می بڕگه‌ی یه‌كه‌می په‌یره‌وی هه‌مواركراو دیاریكراوه‌.

هه‌روه‌ها وەزارەتی دارایی ڕایده‌گه‌ێنێت ، هه‌ر باجده‌رێك و لایه‌نێكی به‌شدار له‌ ئاماده‌كردنی ژمێره‌ی كۆتایی ببێته‌ هۆكاری خۆدزینه‌وه‌ له‌ باج ئه‌وا سه‌رجه‌م ئه‌و مادده‌و بڕگه‌ یاساییانه‌ی له‌سه‌ر جێبه‌جێدەكرێت كه‌ له‌ یاسایی باجی ده‌رامه‌تی ژماره‌(113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو ئاماژه‌ی پێكراوه‌. 

 

11