مەزڵووم کۆبانێ: قسەکانی ئه‌ردوغان بۆ ناردنەوەی ملیۆنێک کەس مەترسیدارە

کۆبانێ داواى لە ئەمریکا و رووسیا كرد، رێگری لەو کارە بکەن

مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" لە تویتێکدا رایگه‌یاند" قسەکانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغانى سەرۆکی تورکیا لەبارەی ناردنەوەی ملیۆنێک کەس بۆ داگیرکردنی گرێ سپی و سەرێ کانی ، مەترسیدارە و مانای گۆڕینی دیمۆگرافییە.
 
مەزڵووم کۆبانێ داوا لە هەریەک لە ئەمریکا و رووسیا كرد، رێگری لەو کارە بکەن و وتى" ئەمریکا و رووسیا بەرپرسیارن لە رێگریکردن لەم کارە و داوایان لێكرد کار لەسەر میکانیزمێک بکەن بۆ ئاسانکاریکردن بۆ گەڕانەوەی خه‌لكى راستەقینی ناوچه‌كه‌.
 
پێشتر سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاندبوو، كه‌ ئه‌وان پلانی نیشتەجێکردنی ملیۆنێک پەنابەری سوورییان لە سەرێ کانی و گرێ سپی هەیە و گوتبووى" بەمەبەستی نیشتەجێکردنی سەدان هەزار کەس لە ناوچەکانی نێوان رەئسولعەین و تەلئەبیەز و نیشتەجێکردنی ملیۆنێک کەس لە تەواوی ناوچەکەدا، دەستمان بە پرۆژەی بیناسازی کردووە".