توركیا به‌ داخستنی هه‌ردوو بنكه‌ی ئه‌نجه‌رلیك و كوره‌جیك هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌كات

ئه‌گه‌ر واشنتۆن سزاى توركیا بدات له‌سه‌ر سیسته‌مى ئێس 400ى رووسى

به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر واشنتۆن سزاى توركیا بدات له‌سه‌ر سیسته‌مى ئێس 400ى رووسى، ئه‌نقه‌ره‌ بێده‌نگ نابێت و له‌وانه‌یه‌ پێداگرى بكات به‌سه‌ر ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا تا بنكه‌ى ئه‌نجه‌رلیك به‌جێ بهێڵێت.

مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ هه‌روه‌ها گوتیشى ئێمه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنى خراپترین سیناریۆ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ ده‌كه‌ین و بڕیارى له‌سه‌ر ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا سزا به‌سه‌ر توركیا بسه‌پێنێت، له‌وانه‌یه‌ بنكه‌ى ئه‌نجه‌رلیك و كوره‌جیك له‌ به‌رنامه‌كانماندا بن.

ده‌رباره‌ى سیسته‌مى ئێس 400ـی رووسی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكوه‌زیرانى توركیا له‌ مانگى تشرینى دووه‌مى رابردوو له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ دوناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ واشنتۆن گوتی، له‌وانه‌یه‌ ئه‌نقه‌ره‌ سیسته‌مى پاتریوتى ئه‌مریكى بكرێت، به‌ڵام داواكارى ئه‌مریكا كه‌ ده‌ستبه‌ردارى سیسته‌مى ئێس 400ى روسى ببین ئه‌وه‌ دستدرێژییه‌ بۆ سه‌ر سه‌روه‌رى سیاسه‌تمان.

هه‌ڕه‌شه‌كه‌ى مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، دواى ئه‌وه‌ دێت لیژنه‌ى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا پڕۆژه‌ بڕیاڕێكیان ئاماده‌كردووه‌ له‌سه‌ر سیسته‌مى به‌رگرى ئاسمانى ئێس 400ى رووسی، سه‌باره‌ت به‌ سه‌پاندنى سزا دژ به‌ توركیا.

ئاماده‌كردن وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز