ئه‌لیسا نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ئێران ده‌كات

هه‌ركه‌سێك حه‌زی له‌جه‌نگه‌ با له‌ خاكه‌كه‌ی خۆی بجه‌نگێ

ئه‌لیسا ، هونه‌رمه‌ندی لوبنانی داوای كردووه‌ لوبنان نه‌كرێته‌ مه‌یدانی جه‌نگ و ده‌شڵێت: هه‌ركه‌سێك حه‌زی له‌جه‌نگه‌ با له‌ خاكه‌كه‌ی خۆی بجه‌نگێ و لێگه‌ڕێت لوبنان بڕیاری خۆی بدات.

ئه‌لیسا له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: هه‌ركه‌سێك حه‌زی له‌جه‌نگه‌ با له‌ خاكه‌كه‌ی خۆی بجه‌نگێ و لێگه‌ڕێت لوبنان بڕیاری خۆی بدات.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: با ئێران له‌ئێران بجه‌نگێ و لوبنانیش ته‌نها ده‌یه‌وێ له‌ لوبنان بجه‌نگێ.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار