شاندێكی باڵای پارتی ئازادی کوردستان سه‌ردانى مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتى ده‌كات

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەسەر پێشھات و گۆڕانکارییەکان له‌ سەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان و رۆژئاوا و باكور کرا

ئەمڕۆ شاندێکی پارتی ئازادی کوردستان- باکوور،(PAK)، سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانیان کرد لە پیرمام. 

شاندەکە پێکھاتبوو لە بەڕێز مستەفا ئۆزچەلیک، سەرۆکی پاک و بەڕێز عەبدولرەحمان گوندکی، ئەندامی سەرکردایەتی و ئۆرھان کایا، نوێنەری پاک لە ھەرێمی کوردستان.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەسەر پێشھات و گۆڕانکارییەکان سەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان و سوریا و تورکیا بە تایبەتی ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.

جەخت لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان و پێشخستنی ھاوکاری و ھەماھەنگییەکان لە سەر ئاستی دەرەوە کرا.

11