پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی گه‌یشته‌ په‌رله‌مانی كوردستان

بڕیاره‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بانگهێشتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بكات

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی  په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 2019/12/12، پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی كه‌دوێنێ له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌سندكرا ئه‌مڕۆ ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كراو له‌لایه‌ن وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان گه‌یشته‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و بڕیاره‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بانگهێشتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بكات بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاساكه‌.