ئه‌مه‌ریكا مووشه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو‌ی 1987 تاقیكرده‌وه‌

له‌ بنكه‌ی ئاسمانی ڤاندبێرگ له‌ كالیفۆرنیا تاقیكرايه‌وه‌

مارك ئێسپێر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، گرته‌ ڤیدیۆی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی له‌ تویته‌ری خۆی بڵاوكرده‌وه‌. 

ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌ بێ كڵاوی ناوه‌كی له‌ بنكه‌ی ئاسمانی ڤاندبێرگ له‌ كالیفۆرنیا تاقیكراوه‌ته‌وه‌، ڕیككه‌وتنامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی مووشه‌كه‌كانی ناوه‌كی مامناوه‌ندی جۆری ئای ئێن ئێف له‌ ساڵی 1987 له‌ نێوان مۆسكۆ واشنتۆن واژووكراوه‌، ئه‌و ڕێككه‌وتنامه‌یه‌ دروستكردنی هه‌موو جۆره‌ مووشه‌كێك كه‌ توانای بڕینی مه‌ودای 500 تاكو 5500 كیلۆمه‌تری هه‌یه‌، قه‌ده‌غه‌كردبوو، هه‌روه‌ها هه‌موو جۆره‌ موشه‌كێكی زه‌وی بۆ ئاسمان كه‌ هه‌ڵگری كڵاوی ناوه‌كی بێـت له‌و ڕێككه‌وتنه‌ واژووی له‌سه‌ر كرابوو.

ته‌مه‌نی ڕێككه‌وتنامه‌كه‌ له‌ دووی ئۆگه‌ستی ئه‌مساڵ له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌مه‌ریكا كۆتایی پێهات و دواتر ڕوسیاش ئه‌ندامه‌تی خۆی له‌و ڕێككه‌وتنامه‌یه‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه.