ئه‌ڵمانیا.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناو ئاپارتمانێكی نیشته‌جێبوون روویدا

ئه‌مڕۆ هه‌ینی

له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شاری بلانك بۆرگ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیا ژماره‌یه‌ك كه‌س بوونه‌ قوربانی. 

رۆژنامه‌ی ڤۆلكستیمه‌ی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی و‌ له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ناو ئاپارتمانێكی نیشته‌جێبوون له‌ شاری بلانك بۆرگی سه‌ر به‌ هه‌رێمی زاكسن ئانهالتی ئه‌ڵمانیا، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداو لانیكه‌م 25 كه‌س برینداربوون. 

له‌مباه‌روه‌ ئه‌ڤی به‌یكه‌ر گوته‌بێژی پۆلیسی شاری بلانك بۆرگ به‌ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند: به‌پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان تا ئێستا له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و 25 كه‌سیش برینداربووونه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌و ئاگر كه‌وتنه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ درووست بووه‌ ئاگره‌كه‌ به‌ره‌و ئاپارتمانیه‌كانی دیكه‌ش بگوازرێته‌وه‌ و‌ ته‌قینه‌وه‌ی زیاتر رووبدات. 

ئاشكراشی كرد كه‌‌ تیمه‌كانی پۆلیس سه‌رقاڵی چۆڵكردنی ئاپارتمانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شوێنه‌كه‌ن، له‌ ئیستادا هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتنی خێرا و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هه‌روه‌ها هه‌لیكۆپته‌ر له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ ئاماده‌ن، پۆلیس راشیگه‌یاند كه‌ هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ لێچوون و گڕگرتنی غاز بووه‌.