ئەنجوومەنی ئاسایش پاڵپشتی بۆ داواكارییەكانی خۆپیشاندەرانی عێراق دووپات كردەوە

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگه‌یاند: هەست بە نیگەرانی دەكەین بەرامبەر بە كوژران و دەستگیركردنی خۆپیشاندەرانی عێراق.


ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ده‌ڵێت: كە هەست بە نیگەرانی دەكات بەرامبەر بە كوژران و دەستگیركردنی خۆپیشاندەرانی عێراق و پاڵپشتی خۆشی بۆ داواكارییەكانی خۆپیشاندەران دووپات كردەوە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی راگەیەندراوێكی سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی عێراق بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، داوا لە بەرپرسانی عێراق دەكەین كە بەپەلە لێكۆڵینەوە بكەن لە بەكارهێنانی توندوتیژیی دژبە خۆپیشاندەران.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی نیگەرانی خۆی دەربڕییەوە سەبارەت بە تێوەگلانی گرووپە چەكدارەكان لە كوشتن و رفاندنی خۆپیشاندەران و داواشی لە هەمووان كردووە دان بەخۆدا بگرن و لە توندوتیژی و وێرانكردنی دامەزراوە گرنگەكان خۆیان بە دوور بگرن.

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی رابردووەوە دژ بە حكوومەت لە شاری بەغدا پایتەخت و شارەكانی ناوەڕاست و باشوور ئەنجام دەدرێن درێژەیان هەیە، پشتبەستن بە ئامارەكانی كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق لەمیانی خۆپیشاندانەكاندا سه‌رووی 500 كەس كوژراون و 17 هەزار كەسیش لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان برینداربوون.