به‌ ڤیدیۆ.. گه‌وره‌ترین به‌نداو له‌ جیهان ببینه‌

له‌نێوان ساڵانی 1975 تا 1982 دروستكراوه‌

ئیتایپو به‌نداوێكی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كارۆئاوییه‌ له‌سه‌ر رووباری بارانا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنووری نێوان به‌رازیل و پاراگوای كه‌ له‌نێوان ساڵانی 1975 تا 1982 دروستكراوه‌. ئه‌م به‌نداوه‌ به‌ درێژترین به‌نداو داده‌نرێت له‌ جیهاندا، كه‌ درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته ‌7هه‌زار و 700 مه‌تر هه‌روه‌ها به‌رزییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 196 مه‌تر.

ئیتایپو ناوی ئه‌و دوورگه‌یه‌یه‌ كه‌ له‌م شوێنه‌‌ بوو به‌ر له‌ دروستكردنی به‌نداوه‌كه‌، هه‌روه‌ها وشه‌كه‌ به‌ مانای ئه‌و ژاوه‌ژاوه‌‌ دێت كه‌ ئاوه‌كه‌ دروستی ده‌كات له‌ كاتی به‌ركه‌وتنی به‌ به‌رده‌كان.

به‌نداوی ئیتایپو‌ گه‌وره‌ترین وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ته‌زووی كاره‌بای هه‌یه‌ له‌ جیهاندا‌، كه‌ ژماره‌یان ده‌گاته‌ 20 وێستگه‌ و، به‌ ئاوه‌كه‌ ده‌سووڕێنه‌وه‌ و رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان ده‌گاته‌ 94.64 ملیار كیلۆوات، كه‌ 93%ی پێداویستییه‌كانی كاره‌بای وڵاتی پاراگوای دابین ده‌كات‌ و، هه‌روه‌ها 20% پێداویستییه‌كانی به‌رازیلیش دابین ده‌كات.

ئه‌م به‌نداوه‌ گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ته‌زووی كارۆئاوییه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ساڵانه‌، كه‌ به‌ دووه‌م وێستگه‌ داده‌نرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له‌ دوای وێستگه‌ی "سێ رێڕه‌وی" چین كه‌ به‌ پله‌ی یه‌كه‌م داده‌نرێت،‌ له‌ ساڵی 2014 وێستگه‌ی به‌نداوی سێ رێڕه‌وی چین توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماربكات به‌ به‌رهه‌مهێنانی 98.8 ملیۆن مێگاوات، ئه‌م ژماره‌یه‌ش 0.2% زیاتره‌ له‌ ئیتایپو كه‌ له‌ ساڵی 2013 توانی 98.6 ملیۆن مێگاوات به‌رهه‌م بهێنێت.

له‌ به‌شی دواوه‌ی ئه‌م به‌نداوه‌ ده‌ریاچه‌ی ئیتایپو هه‌یه‌ بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو به‌كاردێت، كه‌ رووبه‌ره‌كه‌ی ده‌گاته‌ 1350 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌، كه‌ له‌ فۆز دۆ لگواچوو به‌رازیل درێژ ده‌بێته‌وه‌ تا سیوداد دێل ئێسته‌ له‌ پاراگوای.

سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران