به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا رایده‌گه‌ینێت، كه تاكو ئێستا سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێى عێراق یه‌كلایی نه‌بووەته‌وه و هه‌ركاتێك یه‌كلایی بووه‌وە، هه‌ڵویستی خۆمان له‌سه‌ری ڕاده‌گه‌یەنین، به‌ڵام مه‌رجی سه‌ره‌كیی ئێمه ئه‌وه‌یه كه پێویسته پابه‌ندی ده‌ستووور بێت و جێبه‌جێی بكات.
فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی" تا ئێستا كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران له لایه‌ن شیعه‌كانەوە یه‌كلایی نه‌بووەته‌وه و هه‌ركاتێك یه‌كلایی بووه‌وە، کە دوو ڕۆژیان له‌به‌رده‌م ماوه پێشكه‌شی سه‌رۆك كۆماری بكه‌ن، ئه‌ویش پێشكه‌شی په‌رله‌مانی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند بكرێت."
له‌باره‌ی هه‌ڵویستی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی دانانی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ، فارس عیسا گوتیی" هه‌ركاتێك شیعه‌كان كاندیدی خۆیان دیاری كرد، كه ئه‌و پۆسته مافی ئه‌وانه، ئێمه‌ش هه‌ڵوێستی خۆمان دیاری ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه، به‌ڵام مه‌رجی سه‌ره‌كیی ئێمه ئه‌وه‌یه، کە ئه‌وه‌ی دەبێته سه‌رۆك وه‌زیران دەبێ پابه‌ندی ده‌ستوور بێت و جێبه‌جێی بكات."
تێزانین نها ته‌نها چه‌ند رۆژێك له‌به‌رده‌م سه‌رۆك كۆمار هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی دیكه بۆ ئه‌و پۆسته ڕاسپێرێت و ئه‌ویش چاوه‌رێی لایه‌نه شیعه‌كان ده‌كات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.