وێنه‌.. له‌كه‌ركوك هه‌ڵمه‌تی پشكنینى گه‌ڕه‌كه‌ كورد نشینه‌كان و ده‌ستگیركردنی هاوڵاتیانى كورد ده‌ستیپێكرد

له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراقه‌وه‌


هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان  رایگه‌یاند ، به‌یانى ئه‌مرۆ لیوای 61 ى ی سوپای عێراق و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى دیكه‌ له‌گه‌ره‌كه‌ كورد نشینه‌كانى كه‌ركوك هه‌ڵمه‌تى گه‌ڕان و پشكنینیان ده‌ست پێكردووه‌ و تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه‌


په‌یامنێری كوردستان تیڤى راشیده‌گه‌ێنێت ، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق بۆ سه‌ر گه‌ره‌كه‌ كورد نشینه‌كان ، به‌تۆمه‌تى هه‌بوونى چه‌كه‌ له‌نێو ماڵه‌كاندا و تا ئێستاش چه‌ندین هاوڵاتی كورد ده‌ست گیر كراون 

 ئه م هه ڵمه ته‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق له‌كاتێكدا په‌لامار و هێرشه‌كانى له‌سنوری كه‌ركوك  زیادی كردووه‌ و چه‌ندین شانه‌ى نووستوی ئه‌و رێكخراوه‌ش له‌گه‌ره‌كه‌ عه‌ره‌بیه‌كانى كه‌ركوك بوونیان هه‌یه‌ ، به‌ڵام هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق ته‌نیا بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌ كورد نیشینه‌كان ئه‌نجام دراوه‌


هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى راشیده‌گه‌ێنێت ، له‌ئێستادا هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق چه‌ندین له‌هه‌ڵمه‌تى گه‌ڕان و ده‌ستگیر كردنى هاوڵاتیانى كورد به‌رده‌وامن و چه‌ندین بازگه‌ش دانراوه‌ 

1

 

1

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز