باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ هاوڕێ عه‌بدوڵڵا ره‌حیم ده‌كات

خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین


له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێ عه‌بدوڵڵا ره‌حیم ده‌كات به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزیانه‌وه‌.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، هاوڕێ عه‌بدوڵڵا ره‌حیم

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی له‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

خودای گه‌وره دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێبه‌خشێت و دایكی كۆچكردووتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی شاد بكات.

انالله و انا الیه‌ راجعون

باره‌گای بارزانی

۲٦ـی ۱۲ـی ۲٠۱۹