كاروانێكی دیكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا گەیشتە شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان

سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ و داوكارییه‌كانی توركیا


كاروانێكی دیكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا كه‌ له‌ سیی ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی پێكهاتبوو له‌ سنووری عێراقه‌وه‌ به‌ره‌و سووریا په‌ڕێییه‌وه‌.

ئاژانسی سپوتنیكی رووسیا بڵاوی كرده‌وه‌، كاروانێكی دیكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا كه‌ له‌ سیی ئۆتۆمبێل پێكهاتبوو له‌ عێراقه‌وه‌ به‌ره‌و سووریا په‌ڕیونه‌ته‌وه‌ و گەیشتووەتە شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسه‌كه‌ زۆربەی ئۆتۆمبێلەکان بارهەڵگری تانکەری سووتەمەنی بوون، کە کەلوپەلی سەربازیی و لۆجستییان بۆ هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا هەڵگرتبوو.

سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ و داوكارییه‌كانی توركیا بۆ راگرتنی هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانان و له‌ سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه‌كانی سووریا دیموكراتی و یه‌په‌گه‌، به‌ڵام تا ئێستاش به‌ به‌رده‌وامی هاوپه‌یمانی شه‌ر له‌ دژی داعش چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هه‌سه‌ده‌ دابین ده‌كات.