له‌ رووسیا چاویلكه‌ی ئه‌لیكترۆنی بۆ مانگا داده‌ندرێ

كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر نه‌هێشتنی دوودڵی

ژماره‌یه‌ك جوتیاری ڕووسی داهێنانێكی نوێیان له‌ بواری كشتوكاڵیدا كردووه‌ و چاویلكه‌ی ئه‌لیكترۆنیان بۆ مانگاكانیان داناوه‌.

چه‌ند جوتیارێكی رووسیا ده‌یانه‌وێ له‌ ڕێگه‌ی دانانی ئه‌م چاویلكانه‌وه‌ ژینگه‌یه‌كی جوان پێشانی مانگاكانیان بده‌ن.

به‌ گوێره‌ی ئه‌زمونی ئه‌م جوتیارانه‌، كاتێك مانگاكان ئه‌و جۆره‌ چاویلكانه‌ له‌ چاو ده‌كه‌ن، وا هه‌ست ده‌كه‌ن له‌ نێو كیڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌ و فره‌واندان و پانتاییه‌كی سه‌وزایی بێ كۆتاییان له‌ ده‌وروبه‌ردایه‌.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی خۆراكی ڕووسیاش ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ پشتگیری ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی جوتیاران ده‌كه‌ن، له‌ به‌یاننامایه‌كدا نووسیویانه‌ كه‌ دانانی چاویلكه‌ی ئه‌لیكترۆنی كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر نه‌هێشتنی دوودڵی له‌ نێو مانگاكاندا، هۆكارێكه‌ بۆ هێوربوونه‌وه‌یان، به‌مه‌ش ئه‌و شیره‌ی به‌رهه‌می ده‌هێنن له‌ ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ ده‌بێته‌ باشترین جۆر.

سه‌رچاوه‌/ خواكوڕك

كوردستان تیڤی/ كامران

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
58,277
گیان له‌ده‌ستدان
2,060
چاکبوونەوە
35,899
تووشبووان
413,215
گیان له‌ده‌ستدان
10,021
چاکبوونەوە
347,396
تووشبوون
38,480,205
گیان له‌ده‌ستدان
1,092,586
چاکبوونەوە
28,923,379