به‌سێ رێگا منداڵه‌كه‌ت زووتر فێری قسه‌كردن بكه‌

فیلم كارتون كاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر فێربونی قسه‌كردن لای منداڵ

هه‌موو دایك و باوكێك گرنگی به‌ قسه‌كردنی منداڵه‌كانیان ده‌ده‌ن، ده‌یانه‌وێت له‌ ته‌مه‌نی گونجاوی خۆیاندا یان زووتر فێری قسه‌كردن ببێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌توانن به‌ سێ رێگا یارمه‌تی منداڵه‌كانیان بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی فێری قسه‌كردن ببێت.

یه‌كه‌م: منداڵه‌كه‌ت بدوێنه‌:

كاتێك قسه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت ده‌كه‌یت له‌ نزیكی خۆت دایبنێ بۆ ئه‌وه‌ی فێر ببێت وشه‌كان چۆن ده‌رده‌بڕیت، به‌م شێوازه‌ زووتر فێر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌بكات.

دووه‌م: میوزیك:

میوزیك بۆ منداڵه‌كه‌ت واده‌كات هه‌ست به‌ ئارامی بكات، هه‌روه‌ها له‌م رێگه‌یه‌وه‌ فێری قسه‌كردن ده‌بێت و ده‌ربڕینی وشه‌كان ده‌بێت.

سێیه‌م: فیلم كارتۆنی بۆ نمایش بكه‌:

فیلم كارتون كاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر فێربونی قسه‌كردن لای منداڵ، به‌ڵام وریابه‌ له‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نیمه‌یشن یان كارتۆنه‌ی بۆی نمایش ده‌كه‌یت چ زمانێكه‌ ده‌بێ زمانی دایك بێت..

سه‌رچاوه‌/ئاشتی

كوردستان تیڤی/ كامران

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
42,386
گیان له‌ده‌ستدان
27,324
چاکبوونەوە
1,553
تووشبووان
327,580
گیان له‌ده‌ستدان
8,682
چاکبوونەوە
261,757
تووشبوون
31,852,024
گیان له‌ده‌ستدان
976,599
چاکبوونەوە
23,451,644