باره‌گای سەرۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی شه‌هید قادر گه‌وهه‌ر ده‌كات

خاتوو خورشیده‌ عه‌لی مه‌حمود هاوژینی شه‌هید قادر گه‌وهه‌ر کۆچی دوایی كرد

ئەمڕۆ چوارشەممە باره‌گای سەرۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی شه‌هید قادر گه‌وهه‌ر كرد.

لە پرسەنامەكەی باره‌گای سەرۆك بارزانیدا هاتووە" به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی شه‌هید قادر گه‌وهه‌ر، به‌ دڵگرانییه‌کی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی خاتوو خورشیده‌ عه‌لی مه‌حمود هاوژینی شه‌هید قادر گه‌وهه‌ر و دایکی شه‌هید جه‌لالمان پێگه‌یشت. 

سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌که‌تان ده‌که‌ین و هاوخه‌می خزم و دۆست و ئاشنایانتانین. خودای گه‌وره دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێ و خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی شاد بکات".