سوریا.. چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى بۆردومان كران

له‌ ناوچه‌ى ئه‌لبوكمال كه‌ هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ عێراق

به‌پێى هه‌واڵێكى ئه‌سوشیه‌تید پرێس، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 10ى كانوونى دووه‌مى 2020، له‌ ناوچه‌ى ئه‌لبوكمال له‌ رۆژهه‌ڵاتى سوریا 8 چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى كوژران و چه‌ند بریندارێكیش هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ یه‌كه‌یه‌كى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كى نه‌ناسراوه‌وه‌ بۆردومان كراوه‌ له‌ ناوچه‌ى ئه‌لبوكمال كه‌ هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ عێراق و به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ ناوه‌ندێكى سوپاى پاسداران و حه‌شدى شه‌عبییه‌ له‌ ناو خاكى سوریادا.  

له‌ درێژه‌ى هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه‌ له‌ ئاكامى بۆردومانه‌كه‌ چه‌ند كۆگایه‌كى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى چه‌كدارانى حه‌شد ته‌قیوه‌ته‌وه‌، حكومه‌تى سوریاش تا ئێستا هیچ لێدوانێكى  له‌سه‌ر ئه‌و بۆردومانه‌ نه‌بووه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى عێراقى ده‌رباره‌ى بۆردومانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى هه‌ینى له‌ ئه‌لبوكمال به‌ سكاى نیوزى راگه‌یاندووه‌ به‌هۆى بۆردومانه‌كه‌ 8 چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى كوژراون و چه‌ند بریندارێكیشیان هه‌یه‌.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز