بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی محەمەد بابەكر زینوەیی دەكات

هاوبەشی خەممان بە ئێوە و خانەوادە بەڕێزەكەتان رادەگەیەنین


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان، یوسف محەمەد، ئەیوب محەمەد

بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری كۆمەڵایەتی(محەمەد بابەكر زینوەیی) باوكی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
هاوبەشی خەممان بە ئێوە و خانەوادە بەڕێزەكەتان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خزم و دۆست و كەسوكارتان دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێبەخشێت و باوكی خوالێخۆشبووتان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی شاد بكات.

انالله و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی