مایكرۆسۆفت كۆتاییهاتنی "Windows7" راده‌گه‌یه‌نێت

بڕیار بوو له‌ 14ی كانوونی دووه‌م كارا بكرێته‌وه‌

كۆمپانیای "مایكرۆسۆفت" به‌ڵگه‌نامه‌ی مردنی به‌ناوبانگترین ڤێرژنی ویندۆزی خۆی كه‌ "Windows7"ه‌ راگه‌یاند، كه‌ خۆی وابڕیار بوو له‌ 14ی كانوونی دووه‌م كارا بكرێته‌وه‌.

 

كۆمپانیاكه‌ رایگه‌یاند، دوای زیاتر له‌ 10 ساڵ له‌ كاركردنی ئه‌م ڤێرژنه‌، ئامێره‌كانیان چیتر پشتیوانی ڤێرژنی "Windows7" ناكات.

 

به‌گوێره‌ی پێگه‌ی "ستاندارد میدیا" ئامێره‌كانی كۆمپانیای "مایكرۆسۆفت" هه‌ڵده‌ستن به‌ په‌كخستنی كاركردنی سیسته‌مه‌كه‌، بۆ ئه‌مه‌ش باشترین رێگه‌ بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ له‌ناوچوونی زانیارییه‌ تایبه‌تییه‌كان دابه‌زاندنی ڤێرژنی "Windows10"یه‌.

 

كۆمپانیای "مایكرۆسۆفت" روونی كرده‌وه‌، ڤێرژنی "Windows10" ئاسایشی زیاتره‌ و سیسته‌می پاراستنی به‌هێزی هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانێت پارێزگاری له‌ زانیارییه‌كان بكات.

 

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، ڤێرژنی "Windows7" له‌ 22ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2009 كه‌وته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT

كوردستان تیڤی/ كامران