باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی (مه‌حمود پارتی) ده‌كات

هه‌میشه‌ له‌سه‌نگه‌ری به‌رگریكردن له‌ میلله‌ته‌كه‌یان پێشمه‌رگه‌ و خه‌باتكارێكی دڵسۆز بوونه‌

باره‌گای بارزانی له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی "مه‌حمود پارتی" ده‌كات و ڕایده‌گه‌ێنێت: به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان، موقه‌ده‌م (مه‌حمود محه‌مه‌د عه‌زه‌م) ناسراو به‌ (مه‌حمود پارتی)مان پێگه‌یشت.

ده‌قی پرسنامه‌كه‌:

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، له‌ خانه‌واده‌ی مه‌حمود پارتی

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان، موقه‌ده‌م (مه‌حمود محه‌مه‌د عه‌زه‌م) ناسراو به‌ (مه‌حمود پارتی)مان پێگه‌یشت.

مه‌حمود پارتی و خانه‌واده‌ سه‌ربه‌رزه‌كه‌ی هه‌میشه‌ له‌سه‌نگه‌ری به‌رگریكردن له‌ پرسی ڕه‌وایی میلله‌ته‌كه‌یان پێشمه‌رگه‌ و خه‌باتكارێكی دڵسۆز بوونه‌.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ سه‌ربه‌رزه‌كه‌تان ده‌كه‌ین و خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می خزم و كه‌سوكار و هه‌ڤاڵ و هاوسه‌نگه‌رانی خوالێخۆشبوو مه‌حمود پارتی ده‌زانین.

خودای گه‌وره‌ دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی خۆی شاد بكات.

انالله و انا الیه‌ راجعون

باره‌گای بارزانی

١٩ـی ١ـی ٢٠٢٠