ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ی1ی2020 ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هاوكاری 1000 خێزانی كه‌مده‌رامه‌تی شاری موسڵی كرد.
نوسینگه‌ی موسڵی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوێت، 1000 پارسێلی خۆراكی به‌سه‌ر خێزانه هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی شاره‌كه‌دا دابه‌ش كرد.
بڕیاریش وایه هه‌فته‌ی داهاتوو 1000 پارسێلی خۆراكی دیكه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێكی تر له خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی شاره‌كه‌دا دابه‌شبكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.