پیاوێك زياتر له‌ 43 هه‌زار دۆلار له‌نێو كۆنه‌ قه‌نه‌فه‌یه‌ك ده‌دۆزیته‌وه‌

كاتێك له‌سه‌ری دانیشتووه‌، هه‌ستی كردووه‌

هاورد كێربی ئه‌و كاته‌ی 43 هه‌زار دۆلاری له‌نێو قه‌نه‌فه‌یه‌كی كۆن دۆزییه‌وه‌ كه‌ له‌ یه‌كێك فرۆشگاكان  له‌شاری ئۆسۆ له‌ولایه‌تی میشیگانی ئه‌مریكا كڕیبووی، تووشی سه‌رسوڕمان بوو.

كێربی كاتێك كۆنه‌ قه‌نه‌فه‌كه‌ی بردۆته‌ ماڵه‌وه‌و له‌سه‌ری دانیشتووه‌، هه‌ستی كردووه‌ كه‌ دانیشتن له‌سه‌رقه‌نه‌فه‌كه‌ خۆش نییه‌، بۆیه‌ كچه‌كه‌ی هه‌ڵساوه‌ به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌نه‌فه‌كه‌و كۆمه‌ڵه‌ دۆلارێكی دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی گه‌یشتۆته‌ 43 هه‌زار170 دۆلار.

به‌ڵام كێربی ویژدانی ئاسووده‌ نه‌بووه‌ كه‌ پاره‌كه‌ لای خۆی گلبداته‌وه‌، بۆیه‌ سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌ی كردووه‌ كه‌ قه‌نه‌فه‌كه‌ی لێكڕیوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی سه‌ره‌كی ئه‌و قه‌نه‌فه‌یه‌ بدۆزێته‌وه‌ كه‌ پاره‌كانی تێدا حه‌شارداوه‌.

به‌گوێره‌ی پێگه‌ی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی قه‌نه‌فه‌كه‌ هچ كچێكه‌ بووه‌ كه‌به‌میرات له‌داپیری بۆی به‌جێماوه‌ته‌وه‌و كاتێكیش زانیویه‌تی ئه‌م هه‌موو پاره‌ی تێدا بووه‌ به‌ كارێكی شێتانه‌ی وه‌سف كردووه‌.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سپۆتنیك