سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سوێد كۆبووه‌وه‌

لە پەراوێزی کۆربەندی ئابووریی جیھانیی لە داڤۆس


لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید كۆبووه‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانى، سوپاسى پشتگیریى سویدى بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش و هاوكارییه‌ مرۆییه‌كانى بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێم كرد و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ سوید دووپات كرده‌وه‌.

هه‌ر له‌ په‌راوێزى به‌شداریكردنیدا له‌ كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان له‌ داڤۆس، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21/1/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ خاتوو ئان لیند وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوێد كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و سوید، دۆخى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى كوردستان و چۆنیه‌تیى هاوكاریكردنیان، خۆپیشاندانه‌كان و دوایین پێشهاته‌كانى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، گرنگیى هه‌وڵى هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ هێوركردنه‌وه‌ى گرژییه‌كان، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و پێویستیى به‌رده‌وامیى ئه‌ركى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر، تاوتوێ كران.

لاى خۆیه‌وه‌ خاتوو لیند سوپاس و پێزانینى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و تێكشكاندنى داعش و له‌ پاراستنى پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و داڵده‌دان و هاوكاریكردنى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران ده‌ربڕى.

 

nb_weziri-derewey-swed1-21-1-2020-1024x473.jpeg