لە نەخۆشخانەیه‌كی هەولێر بۆ یه‌كه‌مجار نەشتەرگەرییەکی دەگمەن ئەنجامدرا

دانانی دەمارێکی دەستکرد بۆ نەخۆشێک


بۆ یه‌كه‌مجار له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق، نەشتەرگەرییەکی دەگمەن لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری ئەنجام درا.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ یەکەمجار لە هەرێمی كوردستان و عێراق، نەشتەرگەریەکی ناوەزە لە لایەن پزیشکێكی نەشتەرگەری دڵ و سینگ و دەمارەکانی خوێن بۆ نەخۆشێکی تەمەن 60 ساڵە بەسەرکەوتویی ئەنجامدرا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، نەشتەرگەرییەكە بریتیبو لە دانانی دەمارێکی دەستکرد بۆ نەخۆشێک کە هەردوو گورچیلەی لە کار کەوتوبوو پێویستی بە شوشتنی گورچیلەکان هەبوو.