فه‌رمانده‌یه‌كی دیكه‌ی سوپای پاسداران له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا كوژرا

له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو ته‌قه‌ی لێكراوه‌

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی رووسیا ئه‌لیۆم چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا ته‌قه‌یان له‌ یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران له‌باشووری رۆژئاوای ئێران كردووه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵی فارس-ی ئێرانی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ نه‌قیب عه‌بدولحوسێن مه‌جده‌می، فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ر به‌ ده‌زگای به‌سیجی سه‌ر به‌سوپای پاسدارانی ئێرانه‌و له‌ شاری دارخوین-ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی شادكان، له‌ پارێزگای خوزستان له‌ باشووری رۆژئاوای ئێران كوژراوه‌.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی ئاژانسه‌كه‌ نه‌قیب عه‌بدولحوسێن، ئێواره‌ی دوێنێ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو ته‌قه‌ی لێكراوه‌و كوژراوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار