سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەك نوێنەری پارێزگای نەینەوا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات

دانیشتوانی پارێزگای نەینەوا چاویان لەوەیە كە سەرۆك بارزانی هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانیان بۆ بدات

ڕۆژی چوارشەممە 22ـی 1ـی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەك نوێنەری پارێزگای نەینەوا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد. لە دیدارەكەدا كە د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش ئامادەی بوو، بارودۆخی شاری موسڵ و ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای نەینەوا و ژیان و گوزەرانی ئاوارەكان و كاركردن بۆ گەڕانەوەی خەڵك بۆ ناوچە ئازادكراوەكان تاوتوێ كرا. لە بەشێكی ئەو دیدارەدا شاندی میوان سەرۆك بارزانییان لە كێشە و گرفت و داواكارییەكانی پێكهاتەكان ئاگادار كردەوە و ڕاشیانگەیاند كە دانیشتوانی پارێزگای نەینەوا چاویان لەوەیە كە سەرۆك بارزانی هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانیان بۆ بدات. هەر لەو كۆبوونەویەدا قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەشەڕی دژی تیرۆریستانی داعش بەرز نرخێندرا و جەخت لەسەر قووڵتركردنی بنەماكانی پێكەوەژیانی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی پارێزگای نەینەوا كرایەوە.

11