ڤیدیۆ ... بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر ئیبیزا تۆماركرد
یانه‌ی بارسێلۆنا گه‌یشته قۆناغی شازده‌ی جامی شای ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ، له قۆناغی سیی و دووی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا
بارسێلۆنا به زه‌حمه‌ت سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی ئیبیزای پله دووی میوانداری برده‌وه، چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی بلاوگڕانا له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه لیۆنێل مێسی له لایه‌ن كیكی سێتینی ڕاهێنه‌ره‌وه پشوویان پێ‌درابوو، یاریزانانی تیپی میواندار له هێرش و فشاره‌كانیان ده‌ستپێشخه‌ر بوون و له خوله‌كی نۆدا، خاڤیێر پێرێز گۆڵێكی بۆ ئیبیزا تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو
له گێمی دووه‌میش یاریزانانی بارسا هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریانداو ڕاهێنه‌ریش چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی كرد، تا له خوله‌كی حه‌فتاودوودا، ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ڕه‌نسی گۆڵی به‌رامبه‌ری بارسای به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، له دواساته‌كانی یاریشدا، گریزمان گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو بارسێلۆنای گه‌یانده قۆناغی شازده‌ی كۆپا دێل رێ