ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی هەولێره‌وه‌

سه‌ردانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیيه‌كه‌مان بكه‌ن

له‌ئاگادارییه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌  ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتى ره‌گه‌زنامه‌ى هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ، داوا لەو هاوڵاتییانه‌ دەكەین كە سەردانی بەرێوەبەرایەتیەكەمانیان كردووە بە مەبەستی دەرهێنانی كارتی نیشتیمانی تا بەرواری2020/1/14  پەنجەمۆریان كردوە دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتیەكەمان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی.


ره‌گه‌زنامه‌ى هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت، پێویستە هاووڵاتیان ئەم پێداویستیانەی خوارەوە لەگەل خویان بهێنن.بۆ ئەم مەبەستە هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتیەكەمان بكەن لە رۆژانی یەكشەمە تا پێنج شەمە لە كاتژمێر (2)ی پاش نیوەرۆ تا وەكو (8)ی ئیوارە بەمەبەستی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتیمانی.


1-رەگەزنامەی عێراقی(أصلی)


2-پێناسەی باری شارستانی(أصلی)


3- پسووله‌ى وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی

 

 


شوان عه‌زیز