ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ: له‌ ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق تا ئیستا زیاتر له‌ 600 خۆپیشانده‌ر كوژراون

له‌ تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2019 تا ئێستا

له‌ ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كانی نارازیبوون له‌ عێراق تا ئێستا زیاتر له‌ 600 خۆپیشانده‌ر كوژراون. 

رێكخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ له‌ دوایین راپۆرتیدا وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی تووندی خۆی له‌ باره‌ی ره‌وشی مافی مرۆڤ و چۆنییه‌تی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ خۆپیشانده‌رانی عێراقی، رایگه‌یاند: له‌ تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2019 كه‌‌ ده‌ستپێكی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری نارازیبوونه‌ له‌ عێراق، تا ئێستا زیاتر له‌ 600 خۆپیشانده‌ر كوژراون. 

رێكخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ رێگه‌ی به‌كارهێنانی چه‌ك و فیشه‌كی راسته‌قینه،‌ ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران كردووه‌ و به‌پێی دوایین ئاماری ئه‌وان تا ئیستا زیاتر له‌ 600 خۆپیشانده‌ر كوژراون.