سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو یاوه‌ر نامیق، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌که‌یان کرد، هاوخه‌میی خۆی ده‌ربڕی.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، رۆژی هه‌ینی 2020/1/24 له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بورهان جاف، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو یاوه‌ر نامیق-ی برایان، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌که‌یان کرد، هاوخه‌میی خۆی له‌گه‌ڵیان ده‌ربڕی و هیوای خواست خوای مه‌زن خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یی و به‌هشتی خۆی شاد بکات.
لای خۆیه به‌ڕێز بورهان جاف سوپاس و پێزانینی خۆی و خانه‌واده‌که‌یانی بۆ به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه، دڵنه‌وایی و هاوخه‌مییان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا، ده‌ربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.