چین چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆڕۆنای دۆزییه‌وه‌

له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا چاره‌سه‌ره‌كه‌ به‌ خۆڕایی به‌رده‌ست ده‌بێت

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26ی كانوونی دووه‌م، ده‌سه‌ڵاتدارانی چین رایانگه‌یاند: گه‌یشتنه‌ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی "كۆڕۆنا"، كه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌ له‌و وڵاته‌، تا ئێستا بووه‌ته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له‌ 56 كه‌س و، تووشبوونی زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س.

له‌م باره‌یه‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌كین رایانگه‌یاند، له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا چاره‌سه‌ره‌كه‌ به‌ خۆڕایی به‌رده‌ست ده‌بێت.

ئه‌وه‌شیان خسته‌ روو، چاره‌سه‌ره‌كه‌ له‌ قۆناغه‌كانی كۆتایی تاقیكردنه‌وه‌دایه‌ به‌ر له‌ به‌كارهێنانی له‌سه‌ر تووشبووان.