ئه‌مریكا.. یاریزانی به‌ناوبانگی تۆپی سه‌به‌ته كۆبی بریانت‌ گیانی له‌ده‌ستدا

له‌ رووداوێكی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هەلیكۆپته‌ردا

یاریزانی ئه‌فسانه‌یی تۆپی سه‌به‌ته، كۆبی بریانت‌ له‌ رووداوێكی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هەلیكۆپته‌ردا له‌ كالیفۆرنیا گیانی له‌ده‌ستدا.

فه‌رمانڕه‌وای مه‌ده‌نی ناوچه‌ی لۆس ئه‌نجلس له‌ كالیفۆرنیا له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تویته‌ر هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی یاریزانی ئه‌فسانه‌یی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی سه‌به‌ته‌ی ئه‌مریكا، کۆبی بریانت-ی ته‌مه‌ن ٤١ ساڵ له‌ رووداوێكی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی هەلیكۆپته‌ردا له‌ شاری كالاباساس پشتڕاستكرده‌وه‌.

له‌ كاتێكدا له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ پشتڕاستكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كێك له‌و چوار كه‌سه‌ی له‌ رووداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ بریانت-ه‌، ناسنامه‌ی چوار كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌.

میدیاكانی ئه‌مریكا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ چوار كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ كچه‌كانی کۆبی بریانت-ن.