به‌ ڤیدیۆ.. زانایه‌كی كورد، داهێنانێكی نوێ له‌ بیركاری ده‌كات

ته‌ها محه‌مه‌د محه‌مه‌د خه‌ڵكی شاری كه‌ركوكه‌ نیشته‌جێی ئه‌مریكایه‌ 

ته‌ها محه‌مه‌د محه‌مه‌د زانایه‌كی بیركاریی كورده‌و خه‌ڵكی شاری كه‌ركووكه‌، نزیكه‌ی(30) ساڵه‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نیشته‌جێیه‌، پێشتر له‌ دواناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركووك مامۆستای بیركاری بووه‌ ، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له‌ ئه‌مریكا بڕوانامه‌و پله‌ی زانستی له‌ بواری بیركاریدا به‌ده‌ست هێناوه‌و له‌ چه‌ندین ناوه‌ندی خوێندن وانه‌ی گوتۆته‌وه‌و به‌رده‌وامه‌.

ئه‌م زانایه‌ داهێناێكی ده‌گمه‌نی كردووه‌ كه‌ پێشتر هیچ زانایه‌كی بیركاری له‌ جیهاندا په‌ی پێ نه‌بردووه‌، داهێنانه‌كه‌ش بریتییه‌ له‌ (سێگۆشاندنی گۆشه‌ ئه‌ندازه‌ به‌ پرگال و راسته‌ی ناپله‌به‌ند).. ئه‌م داهێنانه‌ی له‌ ساڵی 2019 ته‌واوكردووه‌.. له‌سه‌ر ئاستی ئه‌مریكاو جیهان بۆته‌ مایه‌ی گرنگی و بایه‌خی زانایان و له‌م رووه‌وه‌ له‌ رۆژنامه‌و گۆڤارو كۆڕه‌ زانستییه‌كاندا ئاماژه‌ی پێكراوه‌و خه‌ڵات كراوه‌، شیكارو سه‌لماندنی ئه‌م داهێنانه‌ش له‌ یوتیوب بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.   

شایانی باسه‌ زانای بیركاری "ته‌ها محه‌مه‌د محه‌مه‌د" جگه‌ له‌ بواری بیركاری له‌ نووسینیش خاوه‌نی سێ كتێبه‌.

ئا/ به‌هائه‌دین جه‌لال

كوردستان تیڤی/ كامران

Ktv