Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 09:32

ئەو پۆلیسه‌ی دوو قاسەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆرانى شکاندبوو دەستگیرکرا

زیاتر لە هەشت ملیۆن دیناری بردبوو
کوردستان TV
#7
100%


پۆلیسی سۆران ئاشكرایكرد ئەو پۆلیسه‌ی هەستاوە بە شكاندنی دوو قاسەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران كە تێدا زیاتر لە هەشت ملیۆن دیناری دزی بوو، دوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌راتی نه‌هێشتنی تاوان، تاوانبار دەستگیركرا.

دوای ئاگادارکردنەوەی بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران لە ڕێکەوتی 2020/1/5 بە بوونی ڕووداوێکی دزی کردن لە بەشی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران کە تیایدا دوو قاسە شکێندران و بڕی 8134000 هەشت ملیۆن و سەد و سی و چوار هەزار دیناری عیراقی دزرابوو، دوای هەوڵ و ماندوبوونێكی زۆر لەلایەن بەرێوەبەرو ئەفسەرو كارمەندانی  بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران لەناو خودی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ئەنجوومەنی لێکۆڵینەوە پێکهاتبوو كە زۆر هاوكار و هەماهەنگ بوون ، توانرا گومان لێ كراوێك بەناوی (ه ح ح) پیشە پۆلیس لەبنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی سۆران بدۆزنەوە كە گومان هەبوو دەستی لەتاوانەكەدا هەبێ دوای كۆ كردنەوەی زانیاری لەسەری و لێكۆلێنەوە كردن لەگەلی دواچار تۆمەتبار دانی نا بەتاوانەكە.

چۆنیەتی ڕووداوەکە:

دوای ئەوەی قەیرانی دارایی باڵی کێشا بەسەر هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا ئەو فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتیانەی لە خانووی کرێ دان بگوازرێنەوە بۆ بینایە حکومیەکان، بۆیە بەڕێوەبرایەتی هاتووچۆی سۆران و بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی سۆران گوازرانەوە ناو بینایەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران، تۆمەتباریش لەبەر ئەوەی ئەرکی لەهەمان شوێنە، ئەو هەلەی قۆستۆتەوە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە قێزەونە، ئێستا تۆمەتبار بە پێی مادەی 444ی یاسای سزادان دەستگیرکراوە لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.