دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ دووشه‌ممه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا بۆردوومانی گونده‌كانی سنووری ناحیه‌ی دینارته‌ی سه‌ر به‌قه‌زای ئاكرێیان كرد و به‌هۆیه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو و هاولاتییه‌كی دیكه‌ش بریندار بوو، ئه‌مه سه‌رباری زه‌ره‌رو زیانه مادییه‌كان.
له‌م باره‌یه‌وه ڕه‌نجبه‌ر ئاكره‌یی، په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێی ڕاگه‌یاندین: به‌هۆی هه‌بوونی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه ، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا بۆردوومانی گونده‌كانی سنووری ناحیه‌ی دینارته‌یان كرد و به‌و هۆیه‌شه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌كی لیوای 12ی فه‌وجی 1 به‌ناوی "سه‌عید حه‌بیب یوسف زێباری" كه له دایكبووی ساڵی 1984 و دانیشتووی گر گۆرانی سه‌ر به ناحیه‌ی قه‌سرۆكه و خێزانداره و باوكی 7 منداڵه شه‌هید بوو و هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ش بریندار بوو و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن كراوه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
ڕاشیگه‌یاند: 5 هاووڵاتی دیكه له بۆردوومانه‌كه ڕزگاریان بووه، ئه‌مه‌ش دوای دیارنه‌مانیان بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.