وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه كه ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانیان كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د ته‌ندروستییان تێكچووه، به‌رزبووته‌وه بۆ ٥٠ سه‌رباز.
تۆماس كامبڵ، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، له لێداونێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاشكرایكردووه له ئاكامی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی كه له هه‌شتی ئه‌م مانگه‌دا ئێران بۆسه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د رۆژئاوای عێراق ئه‌نجامدابوو، ٥٠ سه‌ربای ئه‌مریكا ته‌ندروستییان تێكچووه.
تۆماس كامبڵ شێوازی تێكچوونی ته‌ندروستی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو و رایگه‌یاندوو كه ئه‌و ٥٠ سه‌ربازه به هۆی هێرشه‌كه‌ی ئێرانه‌وه، تووشی مێشك له‌قین بوون.
پێشتر وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو كه له هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د، ٣٤ سه‌ربازی هێزه‌كانیان ته‌ندروستییان تێكچووه.
له هه‌شتی ئه‌م مانگه‌دا، سوپای پاسداران رایگه‌یاندبوو كه له‌چوارچێوه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د رۆژئاوای ئه‌نبار كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای تیایدا جێگیرن كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.