Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 06:37

کوری فه‌رمانده‌یه‌کى پێشمه‌رگه‌ کوژرا

شه‌ڕ له‌نێوان 2 بنه‌ماڵه‌دا روویدا
کوردستان TV
100%

لە ناحیەیە بێتواتەی سەر بە قەزای ڕانیە شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە ڕویداوە و یەک کوژراو و یەک بریندار هەیە.

 له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی بێتواتەی سەربە ناحیەی بێتواتەی سەربە قەزای ڕانیە شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە ڕویدا. لە ڕوداوەکە چەک بەکارهاتووە و بەهۆی شەڕەکەوە کەسێک کوژرا بەناوی ( ف،ص، ێ ) تەمەن ٢٩ ساڵ لە ڕەگەزی نێر دانیشتوی گوندی بێتواتە، کەسێکیش بریندار بوو بەناوی ( ص،ق) تەمەن ٥٤ ساڵ لە ڕەگەزی نێر دانیشتوی هەمان شوێن کە دوای چارەسەری پزیشکی بەهۆی برینەکەیەوە بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، لە گەڵ بیستنی هەواڵەکە دەستبەجێ هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە هاوکاری ئاسایشی ڕاپەڕین گەشتنە شوێنی ڕوداوەکە و بارودۆخەکە ئاسایی بۆوە و لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانماندایە.

پۆلیسی گه‌رمیان ده‌شڵێت ، دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمی ناوبراو لە پزیشکی دادوەری ڕانیە، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە و مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە. بۆزانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

 

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.