راگهیاندنى پارێزگای ههولێر بڵاوی كردهوه كه ئەمڕۆ 2020.1.29 لەدیوانی پارێزگا د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
رایدهگهیهنن ، ێلەکۆبوونەوەیەکهدا کە هەریەک لە هێمن قادر و تاهیر عەبدوڵا جێگرانی پارێزگاری هەولێر ئامادەی بوون باس لەچارەسەرکردنی کێشەی کارەبا و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆ کارئاسانی هاوڵاتیان و گەیاندنی تۆڕی کارەبا بەو شوێنانەی کە هێشتا کارەبایان پێ نەگەیشتووە و پێویستیان پێەتی کرا، هەروەها تیشک خرایە سەر زێدەڕۆیی سەر تۆڕی کارەبا و ئەو ئامادەکاریانەی کراوە بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتی بڕینی سەرپێچی و زێدەڕۆی سەر تۆڕی کارەبا کە بڕیارە لە 2020.2.2 لەهەموو قەزا و ناحیەکان و سەنتەری شاری هەولێر دەست پێبکات، لەوبارەیەوە هەردولا بەوردی جەختیان لەسەر ئەوە ڕێوشوێنانەکردووە کە پێویستە بگیرێتە بەر لەبەرامبەر بنبڕکردنی زێدەڕۆیی سەر تۆڕی کارەبا.
راگهیاندنی پارێزگای ههولێر ئاماژه بهوهش دهكات كه لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا باس لە کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان کرا لە دانی پارەی کارەبا بەشێوەی قستی مانگانە و لەلایەن پارێزگاری هەولێر تەئکید لەوەکرایەوە کە پێویستە ماوەی ئەو قستەی کە دانراوە بۆ هاوڵاتیان درێژبکرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ڕێوشوێنێکی گونجاو دیاری بکرێت، پاشان باس لە جیاکردنەوەی جۆری پێدانی کارەبای پیشەسازی و کشتوکاڵی کرا و ئاماژە بەوە دار کە پێویستە بەگوێرەی جۆری پڕۆژەکان مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و چاو بەنرخی یەکەی کارەبای پیشەسازی دابخشێنرێتەوە.
راشیدهگهیهنن ، لەلایەن خۆیەوە وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان تەئکیدی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەهەموو شێوەیەک پاڵپشت و هاوکاری پارێزگا و پارێزگاری هەولێرین و هەرچی لە توانا و دەسەڵاتماندا هەبێت ئێمە لەگەڵتانین، لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر سوپاسی وەزیری کارەبای کرد و ئاماژەی بەوەدا کە هەرچی لە تواناماندا هەیە دەخینە گەڕ بۆ زیاتر پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان پارێزگای هەولێر و وەزارەتی کارەبا بەمەبەستی پتر خزمەتکردنی هاوڵاتیانی سنوری شاری هەولێر.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.