وەزیری بەرگریی تورکیا: 76 سەربازی رژێمی سووریامان کوشتووە

شه‌ش سه‌ربازی توركیا كوژراون


وەزیری بەرگری توركیا سەبارەت بە دۆخی ئێستای ئیدلیب رایگەیاند: 76 سەربازی سەر بە سوپای سوریامان كوشتوە و 54 چوار ناوچەی ئەو پارێزگایەشمان كردوەتە ئامانج.
 
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی بنكه‌ی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی كرد له‌سه‌ر سنووری سوریا- توركیا رایگەیاند، "54 بنکەی رژێمی سووریامان لە ئیدلب کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە 76 سەربازی رژێمی سووریا کوژراون.
 
وەزارەتی بەرگری تورکیا لەبەیاننامەیەکدا رایگه‌یاندووه‌، به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای سوریاوه‌ بۆ سه‌ر ئیدلیب، شه‌ش سه‌ربازی توركیا كوژراون و زیاتر له‌ 9 سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.

پێشتریش و هەر ئەمڕۆ، رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند "وڵاتەكەی بێوەڵام نابێت لەئاستی هێرشەكانی سوپای سوریا بۆ سەر چەكدارانیان لە ئیدلیب".