فڕۆكەیەك لە ئیستەنبۆڵ له‌ رێڕه‌وی نیشتنه‌وه‌ ده‌رچوو

بووه‌ته‌ دوو پارچه‌

 

فڕۆكه‌یه‌ك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌بیحه‌ گۆكچه‌ن له‌ ئیستانبوڵ نیشته‌وه‌، له‌ رێڕه‌وی نیشتنه‌وه‌ ده‌رچوو.

كه‌ناڵی  TRT بڵاویكرده‌وه‌، فڕۆكه‌كه‌ له‌ كاتی نیشتنه‌وه‌یدا له‌ رێڕه‌وی خۆی لایداوه‌ و بووه‌ته‌ دوو پارچه‌، سه‌رجه‌م سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه‌ به‌ سه‌لامه‌تی رزگار كراوون.

فڕۆكه‌كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا له‌ نیشتنه‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌.

دوای ده‌رچوونی فڕۆكه‌كه‌ له‌ رێڕه‌وی نیشتنه‌وه‌ی، ژماره‌یه‌كی زۆر تیمی ئاگركوژێنه‌وه‌ و ته‌ندروستیی ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه‌ كران.