كه‌شناسی هه‌رێم: به‌فر و باران به‌رده‌وام ده‌بێت

ره‌وشى كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاندرا


بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان،ره‌وشى  كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ، ئەمڕۆ شه‌ممه‌ ئاسمانی ھەور و باراناوی دەبێت لەگەڵ بەفربارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان، بەتایبەتی لەكاتەكانی شەودا پلەكانی گەرما بە رێژەیەكی بەچاو دادەبەزێت. 

كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات  ئه‌مرۆ بەرزترین پلەی گەرما لەپارێزگای ھەولێر 8 پله‌ى سیلیزیه‌ و له‌پارێزگای  سلێمانی 6 پله‌ی سیلیزی و له‌دھۆكسش 7 پلە، لە كەركووكیش بەرزترین پلەی گەرما 10 پلەی سیلیزی دەبێت.

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت سبه‌ى  یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، لەنێوان ھەور و نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ بارانی نمە باران لە ھەندێك كات و شوێنی جیاواز و كەمێك بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەكان.

1111


شوان عه‌زیز