كتێبی "بارزانی و شۆرشی بۆ ئاشتی" بڵاوكرایه‌وه‌

باس له‌ سه‌ركرده‌ی نمری كورد مه‌لامستفای بارزانی و بارزان و سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی كورد ده‌كات

كتێبی" بارزانی و شۆرشی بۆ ئاشتی" كتێبێكه‌ له‌ ئاماده‌كردنی( رێژین جه‌بار) وه‌ك هه‌گبه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی یاداشتی كردوون و له‌ میانی خوێندنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كان كۆی كردونه‌ته‌وه‌، له‌ دووتوێ كتبێكی قه‌باره‌ مام ناوه‌ندی له‌ به‌رگێكی هونه‌ری بڵاو كردۆته‌وه‌.

ناوه‌ڕۆكی "كتێبی بارزانی شۆرشی بۆ ئاشتی " به‌شێوه‌یكی گشتی باس له‌ سه‌ركرده‌ی نمری كورد مه‌لامستفای بارزانی و بارزان و سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی كورد ده‌كات ، هاوكات به‌شێوه‌ی شرۆڤه‌ی مێژوویی جه‌ختی له‌ له‌سه‌ر كۆمه‌لێك ته‌وه‌ر كردۆته‌وه‌ له‌وانه‌: بارزان و پێكهاته‌ی بارزان ، شێوه‌و رواڵه‌ت وخسڵه‌ته‌كانی بارزانی، ژیانی بارزانی ، شێخ سه‌عیدی پیران ، شێخ مه‌حوودی حه‌فید، به‌هاناوه‌چوونی "بارزانی" بۆپاشا ئه‌ندرێكی ، راگواستنی شێخ ئه‌حمه‌د و خانه‌واده‌كه‌ی ، قازی محمه‌د، بارزانییه‌كان له‌ كۆماری مهاباتدا، ده‌ستگیركردنی قازی مه‌حه‌مه‌د و هاوه‌ڵاكانی و له‌ سێداره‌دانیان ، به‌ره‌وسۆڤیه‌ت ، شۆرشی 14ی ته‌موز و گرنگی بۆ بارزانییه‌كان ، گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانی له‌ مۆسكۆوه‌ بۆ وڵات سه‌ره‌تای گرژی و ئاڵۆزی نێوان "بارزانی" و عه‌بدولكریم قاسم ، هۆكاره‌كانی هه‌ڵگیرسانی شۆرشی مه‌زتی ئه‌یلوول وتاری" بارزانی" له‌ 15ی نیسانی 1967، به‌یانه‌مه‌ی 11ی ئاداری 1970 هه‌وڵه‌كانی به‌عس بۆ تیررۆكردنی بارزانی و رێكه‌وتنی جه‌زائیر و كاریگه‌ری له‌سه‌ر شۆرش ، تێكچوونی باری ته‌ندروستی "بارزانی" ، وه‌فاتی "بارزانی" ، ئه‌لبومی وێنه‌كان.

سه‌رچاوه‌/ خه‌بات

كوردستان تیڤی/ كامران