دانا جومعه‌ : به‌مه‌به‌ستى رێكخستنه‌وه‌ و پێدانی رێنمایی نوێ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هۆڵه‌كانى له‌شجوانى هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی كارو چاڵاكیه‌كانى ئه‌م ساڵ ده‌كرێت

 دانا جومعه‌ سكرتێری یه‌كێتى له‌شجوانى و له‌ش رێكی هه‌ولێر به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هۆڵه‌كانى له‌شجوانى و له‌ش رێكی هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت 


 دانا جومعه‌ سكرتێری یه‌كێـتیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ، كۆبوونه‌وه‌كه‌ كاتژمێر 10 ى سه‌ر له‌به‌یانى له‌هوتێلی لاماسۆ به‌به‌شداری سه‌رجه‌م راهێنه‌ر و سه‌رپه‌رشتیارانى هۆله‌كانى له‌شجوانى و له‌ش رێكی به‌رێوه‌ده‌چێت 

 دانا جومعه‌  سكرتێری یه‌كێتى له‌شجوانى و له‌ش رێكی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ، وه‌ك لێژنه‌یه‌ك له‌ پارێزگای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارانی هۆله‌كان تاوتوێی رێكخستنه‌وه‌ى هۆله‌كان و پێدانى رێنمایی پارێزگار به‌مه‌به‌ستى جێ به‌جێ كردنی ئه‌و خاڵانه‌ى ئاراسته‌یان ده‌كرێت كۆبوونه‌وه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت 

وتیشى  هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی كارو چاڵاكیه‌كانى ئه‌م ساڵ ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستى به‌رێوه‌چوونى پاله‌وانێتى هۆله‌كان