بۆ پاراستنی خۆت گرنگه‌

ئه‌گه‌ر ڕوبه‌ڕوی ده‌ستدرێژی بویته‌وه‌ هه‌وڵ بده‌ له‌ قوڕگ یاخود ملی بده‌یت نه‌ك له‌ ده‌موچاوی

ئه‌گه‌ر له‌ ناو ئۆتۆمبێلێك گیرت خوارد و ویستت جامه‌كه‌ی بشكێنیت ، هه‌وڵی شكاندنی گۆشه‌ی جامه‌كان بده‌ نه‌ك ناوه‌ڕاسته‌كه‌ی چونكه‌ گۆشه‌كان لاوازتره‌ بۆ شكاندن.

 

-ئه‌گه‌ر له‌ ناو باڵه‌خانه‌یه‌ك گیرت خوارد كه‌ ئاگری تێبه‌ر بوو گڕی گرت ، هه‌وڵ بده‌ له‌ شوێنێكی نزیك ئه‌رزه‌كه‌ هه‌ناسه‌ هه‌ڵمژیت چونكه‌ هه‌واكه‌ له‌وێوه‌ زیاتر ته‌ندروسته‌.

 

-ئه‌گه‌ر توشی ڕفاندن بویت و تۆیان خسته‌ ناو ئۆتۆمبێلێك ، هه‌وڵ بده‌ به‌ پێی توانا شوێنپێیه‌ك به‌ DNA به‌جێ بهێڵیت بۆ نمونه‌ تفێك بكه‌ یاخد تاڵێك موو له‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌جێ بهێڵه‌.

 

- ئه‌گه‌ر ڕوبه‌ڕوی ده‌ستدرێژی بویته‌وه‌ هه‌وڵ بده‌ له‌ قوڕگ یاخود ملی بده‌یت نه‌ك له‌ ده‌موچاوی.

 

- ئه‌گه‌ر ڕوبه‌ڕوی كوشتن بویته‌وه‌ هه‌وڵ بده‌ به‌ نینۆك كه‌سه‌كه‌ بریندار بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی شوێنپێی DNAی به‌هۆی نینۆكه‌كه‌ت له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كه‌سه‌كه‌ بمێنێته‌وه‌.

 

-مۆبایله‌كان بۆ حاڵه‌تی له‌ ناكاو پێویستیان به‌ سیم كارد نیه‌ ، واته‌ ئه‌گه‌ر له‌ شوێنێك توشی حاڵه‌تێكی له‌ ناكاو بویت ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ ٩١١ یاخود ٩٩٩ بكه‌ و ئۆتۆماتیكی په‌یوه‌ندی ده‌ڕوات بۆ بنكه‌ی به‌رگری شارستانی تایبه‌ت به‌م وڵاته‌.

 

-ئه‌گه‌ر له‌ ناو ئۆتۆمبێلێك گیرت خوارد ئه‌نیشكت به‌كار بهێنه‌ بۆ شكاندنی جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌.

 

-ئه‌گه‌ر چویته‌ وڵاتێك كه‌ بوونی زریان له‌م وڵاته‌ شتێكی باوه‌ ، وه‌ له‌ دوره‌وه‌ زریانێكت بینی كه‌ وا ده‌رده‌كه‌وێت جێگیره‌ و جوڵه‌ ناكات به‌ هیچ ئاراسته‌یه‌ك ئه‌وا به‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌وه‌ به‌ره‌و ڕوی تۆ دێت.

 

-ئه‌گه‌ر به‌ چه‌قۆ لێتدرا و چه‌قۆكه‌ له‌ شوێنی لێدانه‌كه‌ به‌جێما ، هه‌رگیز چه‌قۆكه‌ ده‌رمه‌هێنه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ تاكه‌ شته‌ كه‌ ڕێگری ده‌كات له‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی خوێن و ئه‌گه‌ر چه‌قۆكه‌ ده‌ربهێنیت خوێنبه‌ربونێكی زۆر ڕووده‌دات.

وه‌رگێڕانی له‌ عه‌ره‌بیه‌وه‌: هه‌رێم - جه‌لیل

كوردستان تیڤی/ كامران