له‌ رێوره‌سمێكدا له‌ ئاكرێ‌ سێ‌ په‌رتووكی نوێ‌ بڵاو كرانه‌وه‌

دوو له‌و به‌رهه‌مانه‌ نووسه‌رو شاعیر شه‌ماڵ ئاكره‌یی بوون

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری ئاكرێ‌ به‌ هاوكاری بزاڤی رۆشنبیری ئاكرێ‌ مه‌راسیمێ‌ واژووكردنی سێ‌ په‌رتووكێ‌ نویێ‌ نووسه‌رانی شاره‌كه‌ بڵاو كرانه‌وه‌.

كاوه‌ زوهێر، به‌رێوه‌به‌ری رۆشنبیری و هونه‌ری ئاكرێ‌ به‌ زاری كرمانجی راگه‌یاند : به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری هونه‌ری ئاكرێ‌ به‌رده‌وام گرنگی به‌ بواری نووسین و شیعر به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانی ناوچه‌ ده‌دات.

ئه‌وه‌شی گوت:" له‌م ماوه‌یه‌دا زیاتر له‌ یازده‌ به‌رهه‌می نووسه‌رانی ناوچه‌كه‌مان چاپكردووه‌ و له‌هه‌مانكاتدا په‌رتووكخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ نووسه‌رانی ئاكرێ‌ مان داناوه‌ گرنگیه‌كی زۆر به‌ نووسه‌ران و شاعیرانی ئاكرێ‌ ده‌ده‌ین.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:" له‌ مه‌راسیمێكدا سێ‌ به‌رهه‌می نوێ‌ واژووكران له‌ ئاكرێ‌ كه‌ دوو له‌و به‌رهه‌مانه‌ نووسه‌رو شاعیر شه‌ماڵ ئاكره‌یی بوون و به‌رهه‌مێكی ئازاد دارتاش بوو

كوردستان تیڤی/ كامران