ئه‌ردۆغان: له‌هه‌موو شوێنێكی سوریا له‌رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌ده‌ین

ئه‌گه‌ر له‌كاتێكدا زیان به‌هه‌رسه‌ربازێكمان و خاڵه‌ چاودێرییه‌كانمان بگه‌ێنن

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌هێزه‌كانی سووریا كردو رایگه‌یاند: هه‌ر سه‌ربازێكمان زیانی پێبگات ، له‌هه‌موو شوێنێكی سوریا له‌ رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌ده‌ین.

ئه‌ردۆغان له‌ وتارێكیدا له‌به‌رده‌م فراكسیۆنی حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی له‌په‌رله‌مانی توركیا له‌ ئه‌نقه‌ر رایگه‌یاند: لێره‌وه‌ رایده‌گه‌ێنم كه‌ له‌ئێستاوه‌ له‌هه‌موو شوێنێكی سوریا له‌ رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر له‌كاتێكدا زیان به‌هه‌رسه‌ربازێكمان و خاڵه‌ چاودێرییه‌كانمان بگه‌ێنن.

گوتیشی: هێزه‌كانی سوریا پاڵپشت به‌ هێزه‌كانی رووسیا به‌بێ وه‌ستان هاووڵاتیانی سڤیڵ ده‌كه‌نه‌ ئامانج و قه‌سابخانه‌ ده‌خولقێنن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / ئاژانسی فرانس پرێس