به‌ ڕه‌زامه‌ندی مه‌سرور بارزانى بەم نزیکانە دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەی شەقامی سەد مەتری سلێمانی دەکرێت

ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە


نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌ باره‌ی پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆژەی شەقامی سەدمەتریی سلێمانی لە لایەن بەرێز سەرۆکوەزیرانەوە بە هەمان دیزاینی خۆی ڕەزامەندیی لەسەر دراوە و لەم نزیکانە و دوای گونجاوبوونی کەش و هەوا و ئامادەکارییە بەراییەکان، دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

جەماوەری خۆشەویستی شاری هەڵمەت و قوربانی ئاگادار دەکەینەوە، کە لە دوای پێداچوونەوەی لێژنە تەکنیکیەکانی پەیوەندیدار بە پرۆژە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان و بە ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان، زۆرێک لە پرۆژەکان ئامادەی جێبەجێکردن کراون، لەوانەش پرۆژەی شەقامی سەدمەتریی سلێمانی لە لایەن بەرێز سەرۆکوەزیرانەوە بە هەمان دیزاینی خۆی ڕەزامەندیی لەسەر دراوە و لەم نزیکانە و دوای گونجاوبوونی کەش و هەوا و ئامادەکارییە بەراییەکان، دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت. لە هەمان کاتدا ئامادەکاری بۆ خستنەگەڕی پرۆژەی دیکە لە پارێزگای هەلەبجەش دەکرێت، لەوانەش پرۆژەی پردی تووەقوتە کە هەلەبجە و دەربەندیخان بەیەکتر دەبەستێتەوە.

 

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

١٣/٢/٢٠٢٠