له‌ ژاپۆن یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كرا

پێشتر له‌ چین به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌ كه‌سێك گیانی له‌ ده‌ستدا


وەزیری تەندروستی ژاپۆن رایگەیاند: یەکەمین حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی تۆمارکرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتسۆنۆبۆ كاتۆ، وەزیری تەندروستی ژاپۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: توشبویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا گیانیلەدەستداوە.

پێشتر ژاپۆنییه‌كان هه‌واڵی مردنی هاووڵاتییه‌كی وڵاته‌كه‌یان به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری (وهان)ی چین راگه‌یاندبوو.