سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكوومەتی بولگاریا كۆبوونەوە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان به‌شدارى كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ده‌كات


ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی هەریەك لە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بۆیكۆ بۆریسۆڤ سەرۆكی حكوومەتی بولگاریا لە میونشن كۆبوونەوە.

ئەم كۆبوونەوەیەی مەسرور بارزانی لەگەڵ بۆیکۆ بۆریسۆڤدا، لە چوارچێوەی چالاكییەكانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دایە لە پەراوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن.

لە كاتێكی زووتری ئەم ئێوارەیەشدا، مەسرور بارزانی لە شاری میونشنی ئەڵمانیا، لەگەڵ دان برولیێت وەزیری وزەی ئەمریکا کۆبووبووەوە.

بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ لە دوو كۆبوونەوەی تردا، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان چاوی بە مایک پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و ئەنێگرێت کرامپ کارنباور وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا بكەوێت.